بەرپرسێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی: عێراق چارەی پرسی مووچە نەکات دەبێتە پرسێکی نێودەوڵەتی

ئەندامێکی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەورووپا و ئەمەریکای دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، عێراق چارەی پرسی مووچە نەکات، دەبێتە پرسێکی نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی حوزەیرانی 2025، ئاوات مستەفا، ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەورووپا و ئەمەریکای دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە کورستان24ـی ڕاگەیاند "ئەگەر حکوومەتی عێراق بەزووی پرسی مووچە چارە نەکات، ئەوا بە دڵنییاییەوە لە چوارچێوەی عێراقدا دێتە دەرەوە و دەبێتە گرفتێک و دەچێتە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە نێودەوڵەتی دەکرێت."
ئاوات مستەفا دەشڵێت: عێراق ڕێگای چارەکردنی تەسکتر دەبێتەوە و فشاری نێودەوڵەتی زیاتر لەسەر دەکرێت، ئەوەی هەیە هاووڵاتییان هیچ لۆبێکی سیاسی بۆ کوردستان ناکەن، ئەوەی کە کراوە لۆبی کردنێکە بۆ پاڵپشتی هەاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی دەبینرێت لە میدیا نێودەوڵەتییەکانیش ئەو بابەتە دەنگۆیەکی زۆری ناوەتەوە و لە هەموو لایەک ڕەخنە لە حکوومەتی عێراقی دەگیرێت، لەبەر ئەوەی کاتەکەی هی ئەوە نەبوو لەم کاتەدا ئەو بابەتە زەق بکرێتەوە و بیکاتە کارتێکی فشار لەسەر هەرێمی کوردستان.