پاپای ڤاتیكان: سیاسەتی ناسیۆنالیستی جیهانیی مایه‌ی ڕەخنه‌یه

پاپای ڤاتیكان لە یەکەم ڕێوڕەسمی گەورەی خۆیدا ڕەخنە لە "سیاسەتی ناسیۆنالیستی" دەگرێت و ده‌ڵێت، ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر ئاستی جیهان له گه‌شه‌كردن و هه‌ڵكشاندایه.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، پاپای ڤاتیكان لە یەکەم ڕێوڕەسمی گەورەی خۆیدا به‌بێ ناوهێنانی هیچ سه‌ركرده و هیچ وڵاتێك ڕەخنەی لە "سیاسەتی ناسیۆنالیستی" گرت و ڕایگه‌یاند، ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له هه‌ڵكشاندایه.
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م گوتیشی، ئه‌و سیاسه‌ته ناسیۆنالیسته‌ی له جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، مایه‌ی ڕه‌خنه‌یه و په‌شیمانی به دواوه‌یه. هاوكات پاپا داوای ڕەتکردنەوەی حوكمی پێشوەختە و گۆشەگیریی کرد و گوتی "پەروەردگار سنوورەکان بکاتەوە و دیوارەکان بشکێنێت و ڕق و کینە بڕەوێنێتەوە."
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م وه‌كوو یەکەم ئەمه‌ریکی کە سەرۆکایەتی کەنیسەی کاسۆلیکی ده‌كات، بە ئاشکرا ڕەخنەی لە سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم گرت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ شوێنێک نییە بۆ زاڵكردنی عەقڵیەتی دوورخستنه‌وه و یان سه‌پاندنی ناوچە ئەمنییەکان کە لە دراوسێکانیان جیایان بکەنەوە "وەک ئەوەی بەداخەوە لە سیاسەتە ناسیۆنالیستییەکاندا دەیبینین کە لە سەرانسەری جیهاندا له هەڵکشاندان."
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م به‌وه ناسراوه دژی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران.
هەڵوێستەکانی پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م درێژکراوەی ئەو هێڵە سیاسییەن کە پاپا فرانسیس پاپای كۆچكردووی ڤاتیكان پەسەندی کردبوو ڕەخنەگرێکی دیاریی تره‌مپ بووە.