گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووریا لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە

گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووریا لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 250 هەزار كهس گەڕاونەتەوە.
گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووری لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان لەدوای جەژنی قوربانیش بەردەوامی هەیە، ئەو هاووڵاتییانە لەگەڵ شەڕ و ئالۆزییەکانی ناوخۆی سووریا ئاوارەی تورکیا بوون.
ئەو هاووڵاتییانە لەڕێگەی دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار لە کلیس، دەگەڕێنەوە نێو خاکی وڵاتەکهیان و ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی 13 ساڵە سووریایانن بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە تورکیا کردووە، بەشێکی دیکە لەوانە ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بووە، تاوەکوو ئێستاش زیاتر لە 250 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە.
تورکیا و سووریا خاوەنی سنوورێکی 910 کیلۆمەترین، هەشت دەروازەی سنووریشیان لەنێواندا هەیە.
بەهۆی شەڕ و ئالۆزییەکانی ناوخۆی سووریا، زیاتر لە شەش ملیۆن هاووڵاتیی سووریا بوونە پەنابەر لە وڵاتانی ئەورووپا.