خامنەیی: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شوێنێکی ئێران، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانا شەهید بوون.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات و چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێی دەکات.
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل بە بە ئامانجکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، سروشتی خراپی خۆی زیاتر نیشان دا.
هاوکات گوتی: بە داخەوە بەهۆی هێرشەکانەوە چەند فەرماندەی سەربازیی و زانای بواری ئەتۆم شەهید بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 2025، سوپای ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی 200 فڕۆکەی جەنگی، سەدان هێرشی کردە سەر 300 شوێن لە ئێران و، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران و زانای بواری ئەتۆم کوژران.