پەیامێکی توند لە ترەمپەوە بۆ ئێران

ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: من چانسی زۆرم بە ئێران دا بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکات. بە ڕوونی ئاگادارم کردنەوە کەڕێککەوتن بکەن، بەڵام گوێیان بە وتەکانمان نەدا و ئێستا شکستیان هێنا.
ترەمپ دەڵێت: ئێرانم لە هەموو شتێک ئاگادار کردەوە پێم گوتن هەموو شتێک خراپ دەبێت، ئەمە ئەوە بوو کە چاوەڕێ دەکرا.
دەشڵێت: ئەمەریکا باشترین و کوشندەترین چەک دروست دەکات، هەروەها ئیسرائیلیش خاوەنی چەندان چەکی پشکەوتووە و زیاتریش لە ئارادان.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: هەندێک لە پەڕگیرەکانی ئێران بەتووندی قسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا هەموویان کوژراون. هێشتا خراپترێش دەبێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند "وێرانکارییەکی گەورە ڕووی دا، بەڵام ڕێککەوتنێک هێشتا دەتوانێت هێرشەکان ڕاگرێت، ئێران دەبێت ئێستا هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی ئیمپراتۆرەکەی ڕزگار بکات. ئیتر نە مردن، نە وێرانکاری دەبێت. ڕێککەوتن بکەن ، پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت."