بەسرە.. خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ کرد

مێدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لە شاری بەسرە و لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران، هاووڵاتییان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
شەممە، 14ـی حوزەیرانی 2025، مێدیاکانی عێراق، بڵاویان کردەوە، لە بەسرە لە گەڕەکی بەرازعییە، هاووڵاتییان بە مەبەستی پشتگیریی ئێران و سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
بە پێی مێدیاکان، هاووڵاتییان هوتافیان دژی ئیسرائیل دا و داوایان کرد بە خێرایی کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بهێنێت.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقی ڕایانگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌یان كه‌س له نزیك پردی چوارده‌ی ته‌ممووز (كه‌ڕاده) له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه و دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه كرد، پرده‌كه‌یان داخستووه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر له هاووڵاتییانی به‌غدا هه‌وڵیان داوه له‌سه‌ر پرده خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی کوشت.