هاووڵاتییانی كه‌ربه‌لا له دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

هاووڵاتییانی كه‌ربه‌لا له دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، هاووڵاتییانی كه‌ربه‌لا وه‌كوو هاووڵاتییانی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره له دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، خۆپیشاندانه‌كان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و له به‌رده‌م شه‌قامی قیبله‌ی ئیمام حوسێن به‌رده‌وامن.
شەممە، 14ـی حوزەیرانی 2025، مێدیاکانی عێراق، بڵاویان کردەوە، لە بەسرە لە گەڕەکی بەرازعییە، هاووڵاتییان بە مەبەستی پشتگیریی ئێران و سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
بە پێی مێدیاکان، هاووڵاتییان هوتافیان دژی ئیسرائیل دا و داوایان کرد بە خێرایی کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بهێنێت.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقی ڕایانگه‌یاند، ده‌یان كه‌س له نزیك پردی چوارده‌ی ته‌ممووز (كه‌ڕاده) له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گردبوونه‌وه و دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.