ئه‌ردۆغان: ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگریی بكات

سه‌رۆكی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگریی بكات؛ ده‌شڵێت، ئیسرائیل چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و دان به هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نانێت.
چوارشه‌ممه، 18ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، جه‌ختی كرده‌وه، ئێران له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگریی بكات. گوتیشی، ئیسرائیل پیاده‌ی تیرۆر ده‌كات و ئێرانیش مافی سروشتی و یاسایی خۆیه‌تی، وه‌ڵامی بداته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی، ئیسرائیل خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمه و دان به هیچ یاسا و ڕێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نانێت و چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتنی نه‌كرد و هێرشی تیرۆریستانه‌ی كرده سه‌ر ئێران. گوتیشی، له نزیكه‌وه چاودێریی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی توركیاش له ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر سیناریۆیه‌ك.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.