ئیسرائیل هۆشداری دەداتە دانیشتووانی تاران

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە دانیشتووانی تاران، بۆ ئەوەی لە بنکە و بارەگا و دامەزراوە سەربازییەکان دوور بکەونەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هۆشداریی نامەیەکی بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە ناوەندی تاران بەردەوام دەبن و چڕتر دەبنەوە.
هاوکات داوا لە دانیشتووانی تاران دەکات، لە پێناو سەلامەتی خۆیان بە هیچ شێوەیەک نزیکی ناوەندە پیشەسازییە سەربازییەکان، بنکە و بارەگای سەربازیی و هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبنەوە و خۆیان لەو شوێنانە دوورە پەرێز بگرن.
11 ڕۆژە جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە چڕی چەند ناوەندێکی لە تاران و پارێزگای ئەلبۆرز و چەند شارێکی دیکە بۆمباران کرد.