مەسک: ئەگەر پڕۆژە یاسای خەرجییەکان تێپەڕێنرێت، ئەوا پارتی ئەمەریکا پێک دەهێنین

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆژە یاسای خەرجییەکان تێ پەڕێنرێت، ڕۆژی دواتر پێکهێنانی پارتی "ئەمەریکی" ڕادەگەیەنێت.
لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی نووسیویەتی: وڵاتەکەمان پێویستی بە بەدیلێکە بۆ قۆرخکاری دوولایەنە، بۆ ئەوەی دواجار خەڵک دەنگێکی ڕاستەقینەی هەبێت کە نوێنەرایەتیی ئیرادەی خۆیان بکات.
لە زنجیرەیەک پۆست دا لە ئێکس، ملیاردێرەکە ڕەخەی توندی لە زیادبوونی خەرجییەکانی حکوومەت و پارتی دەسەڵاتداری ئەمەریکا گرت و بە "وڵاتی یەک حزب" و "پارتی بەرازی قەڵەو" وەسف کرد، کە ئاماژەیە بۆ پارتی کۆمارییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی قەرزەکانی کە 5 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
مەسک ناڕەزایی خۆی لەم بڕیارە دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستیی پارتێکی سیاسی نوێ کردەوە کە "بەڕاستی بایەخ بە خەڵک بدات."