کینیا.. پۆلیس سەدان خۆپیشاندەری کوشت و بریندار کرد

خۆپیشاندەرێک لە نایرۆبی
خۆپیشاندەرێک لە نایرۆبی

پێگەی هەواڵی سی ئێن ئێن، بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ، چوارشەممە، 2ـی تەممووز، پۆلیسی کینیا زیاتر لە 16 خۆپیشاندەری کوشتووە و پتر لە 400 ی دیکەی بریندار کردووە.

سی ئێن ئێن، لە زاری ئیرۆنغۆ هۆتۆن، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کینیا ڕایگەیاندووە "هەزاران هاووڵاتی کینیایی بەبۆنەی تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانە گەورەکەی دژ بە زیادکردنی باج، کە تێیدا دەیان کەس کوژران، لە نایرۆبی و شاری مۆمباسا و چەندان شار و شارۆچکەی دیکە، دوێنێ، چوارشەممە، خۆپیشاندانیان کرد. ئەمجارەش هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لە ئەنجامدا 16 کەس کوژران و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون."

 دەستەی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی کینیا، کە سەرپەرشتیی دەزگا میدیاییەکان دەکات، فەرمانی دایە سەرجەم کەناڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان کرد پەخشی ڕاستەوخۆی خۆپیشاندانەکان ڕابگرن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کینیا، پۆلیس بە چڕی گازی فرمێسکڕێژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بەکار هێناوە. 

خۆپیشاندەرانی حوزەیرانی ڕابردوو، داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای دارایی زیادکردنی باجەکانیان دەکرد، بەڵام پۆلیسی کینیا، بە شێوەیەکی توند و تیژ و دڕندانە بەرەنگاریان بوونەوە. ئەوەش بووە هۆی تووڕەیی لاوانی کینایی، بە تایبەتی دوای ئەوەی مامۆستایەک پاش دەستگیرکرانی لە لایەن پۆلسیەوە و دەستفرۆشێکیش لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی نایرۆبی، هەر بە تەقەی پۆلیس کوژران. 

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment