وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا بازرگانێكی عێراقی له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران سزا دا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا سزا به‌سه‌ر بازرگانێكی عێراقی ده‌سه‌پێنێت كه تۆمه‌تباره به به‌قاچاخبردنی نه‌وتی ئێرانی له‌ژێر سێبه‌ری نه‌وتی عێراقی و تێكه‌ڵكردنیان؛ ده‌شڵێت، داهاته‌كه‌ی بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، سزای به‌سه‌ر بازرگانێكی عێراقی به ناوی سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید به تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی ئێرانی و تێكه‌ڵكردنی به نه‌وتی عێراقیدا سه‌پاندووه.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه نه‌وتی ئێرانیان به نه‌وتی عێراقی تێكه‌ڵ كردووه و دوای به‌قاچاخبردن و فرۆشتنیشی، داهاته‌كه‌یان بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
گەنجینەی ئەمه‌ریکا گوتووشیه‌تی، لە ڕێگەی نووسینگه‌ی چاودێریی سامانی دەرەکی (OFAC)، ڕێكاریان له دژی ئه‌و تۆڕانه گرتووه‌ته‌به‌ر كه به‌شدار بوون له گواستنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به به‌های چه‌ندان ملیار دۆلار، كه به‌شێكی ئه‌و داهاته‌ش بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت، سزای بەسەر ژمارەیەک کەشتیدا سەپاندووه کە نەوتی ئێرانیان به قاچاخ و نهێنیی گواستووه‌ته‌وه، ئەمەش وه‌كوو هه‌نگاوێك کە ئامانج لێی چڕکردنەوەی فشارەکان بووه بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به سێبه‌ری ئێران ناو ده‌برێن.
له‌م باره‌وه، سکۆت بێسنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه، وەزارەته‌كه‌یان بەردەوام دەبێت لە به ئامانجكردنی سەرچاوەکانی داهاتی ئێران و فشارە ئابوورییەکان و ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی تاران ده‌ستی به سه‌رچاوه داراییه‌كان بگات.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به "په‌یمانگای وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی"، گوتووه، له كاتێكدا حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام بودجه‌ی عێراق به‌رده‌وام ده‌گاته ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێرانن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران كار و چالاكی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به پێویستیشی زانیوه، واشنتن ڕژدتر كار له‌سه‌ر ڕاگرتنی گه‌یاندنی دارایی و سامانی عێراق بكات به ئێران و گرووپه ملیشیاكانی نزیك له خۆی له‌ناو عێراق، كه دواتر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران به‌كاری ده‌هێنن.