ترەمپ: سەلامەتیم بۆ خەڵکی غەززە دەوێت

لە کاتێکدا کۆشکی سپی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە دەکات. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گوتی "سەلامتیم بۆ خەڵکی غەززە دەوێت".
سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "دەمەوێت خەڵکی غەززە سەلامەت بن، ئەوە گرنگترین شتە".
گوتیشی: خەڵکی غەززە بە دۆزەخدا تێپەڕیون بۆیە من سەلامەتیم بۆیان دەوێت.
ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئەمەریکا گوفتوگۆ بکات و ئەگەر پێویست بکات لەگەڵیان کۆدەبینەوە.
باسی لەوەش کرد، پێموایە ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆم لەگەڵ بکەن و کاتی ئەوە هاتووە ئەوان ئەو کارە بکەن.
ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هیچ پێشکەوتنێکی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتن، بەرەو ئاگربەست لە ئۆکرانیا نییە.
دوێنێ پێنجشەممە بە تەلەفۆن دۆناڵد ترەمپ و هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادیمێر پوتن، گفتو گۆیان کرد، لەو بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ گوتی: هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و هیچ دڵخۆشیش نییە، سەبارەت بە شەڕی بەردەوامی ئەو دوو وڵاتە.