لە یەمەنەوە مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کرا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەمموزی 2025، ڕایگەیاند، زەنگی ئاگادار کردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدراوە و بەرپەچی مووشەکێکیانداوەتەوە کە لە یەکەمەنەوە هەڵدرا بوو، هاوکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیان خستووەتە کار بۆ ڕێگریکردن لە هەر هێرشێکی دیکەی مووشەکی یان درۆن.
هەروەها سوپای ئیسرائیل داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ بن.
دوایین هێرشی مووشهكی له نێوان سوپای ئیسرائیل و حووسییهكانی یهمهن، ڕۆژی شهممه 14ـی حوزهیران بوو، كاتێك ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سهر حووسییهكان و له بهرانبهردا حووسییهكان ئێوارهی یهكشهممه، 15ـی حوزهیران ڕایانگەیاند، بە هەماهەنگیی تاران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە چەند مووشەکێکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر شاری یافا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل.
لهم بارهوه، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسیەکانی یەمەن ڕایگەیاندبوو، ئۆپهراسیۆنەکەیان هاوتا بوو لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە سوپای ئێران دژی ئیسرائیل کردوویانە. یەحیا سەریع، ئاماژەی بەوەش کرد، حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە هەستیارەکان لە یافا.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کرد لە هێرشەکەیاندا 'محەممەد ئەلغەماری' سەرۆک ئەرکانی حوسییەکانیان بە ئامانج گرتووە، بەبێ ئەوەی دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا بکات.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە کەرتی غەززە، حوسییەکان زیاتر لە 100 هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور، هەروەها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە بەرانبەردا ئیسرائیل زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن و ژێرخانی ئەو وڵاتەی داتەپاندووە.