کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات، پێشبینی دەکرێت ڕاگەیەنراوێک دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەمووزی 2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو شاندەی دەم پارتی، کە بە شاندی ئیمراڵی ناسراوە، لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون،  پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گفتوگۆ کراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکەپە) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوونە

دوێنێ یەکشەممە 6ی تەممووزی 2025، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و ئەندامێتی میدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکیی زیندانیکراوی پەکەکەیان کرد.

 
Fly Erbil Advertisment