تۆم باراک: گفتوگۆی نێوان سووریا و ئیسرائیل ده‌ستی پێكردووه

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا باس له‌وه ده‌كات، گفتوگۆكانی نێوان سووریا و ئیسرائیل ده‌ستیان پێكردووه.
دووشه‌ممه، 7ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان سووریا و ئیسرائیل ده‌ستیان پێكردووه و هه‌مووان په‌له ده‌كه‌ن هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ و هێرشه‌كان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و ئیسرائیل ڕابگرن.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، گو‌تی، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌خوازێت دیمه‌شق بچێته ناو ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیمی، هاوكات ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا له‌م باره‌وه له ناوخۆی سووریا ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌بێته‌وه.
تۆم باراک گوتووشیه‌تی، سوورییەکان نابێت وای ببینن شه‌رع بۆ چوونه ناو ڕێككه‌وتننامه‌كان ناچار كراوه، هاوكات شه‌رع ده‌بێت به وریاییه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، قسه‌كردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێشتا زووه و كاتی نه‌هاتووه.