قەدەغەی هاتوچۆ لە سێ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

لە شارۆچکەی ئیلکێ سەربە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆ لە سێ ناوچە بۆ ماوەیی نۆ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەمووزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری شرناخ ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، پاراستنی سەلامەتی گشتیی، و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و پێشگرتن لە هەرچەشنە ڕووداوێکی توندوتیژی و دۆخێکی نائاسایی، ڕێگریگرتن لە ڕووداوی توندوتیژی و هەر دۆخێک لە سێ ناوچەی سنووری شارۆچکەی شرناخ، ، بە پێی مادەی 2065 تایبەت بە یاسای ناوچە ئارام و ناوچە سەربازییە قەدەغەکراوەکان بڕیار درا لە 8ـی تەمووزەوە تاوەکوو 16ـی تەمووزی بۆ ماوەیی نۆ ڕۆژ ئەم ناوچانە بەشێوەیەکی کاتی وەکو ناوچەیەکی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەندران.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان کراوە بە شەو و ڕۆژ بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان، بە بێ مۆڵەت خۆیان لە چوون بۆ ئەو شوێنانە بە دوور بگرن.