فه‌ره‌نسا: به‌شداریی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا گرنگە

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات؛ ده‌شڵێت، گرنگه كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا به‌شدار بێت.
هه‌ینی، 11ـی ته‌ممووزی 2025، كریستۆف لۆموان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیة – الحدث"ـی گوت، وڵاته‌كه‌ی داوای گواستنه‌وه‌ی قۆناغی سیاسیی سووریا ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو سوورییه‌كان به‌بێ هه‌ڵاواردن بگرێته‌وه.
كریستۆف لۆموان دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به هۆی پرسگه‌لێك كه ده‌بێت له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، درێژه‌یان كێشاوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات و ئه‌م به‌شدارییه‌ش به پێویست ده‌زانێت.
لۆموان جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌شداریی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا كرده‌وه و ئه‌م به‌شدارییه‌ی به گرنگ ناو برد.