نزیكه‌ی 70%ـی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای زیقار بووەتە بیابان

ڕۆژ دوای رۆژ مه‌ترسییه‌كانی به‌بیابانبوون به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له‌سه‌ر پارێزگای زیقار زیاتر ده‌بن و به‌گوێره‌ی راپۆرته فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا رێژه‌ی به‌بیابانبوون له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 70%، هاووڵاتییانیش هۆكاری ئه‌مه بۆ خراپی ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌رپرسێكی ئیداره‌ی خۆجێیی زیقاریش جه‌خت ده‌كاته‌وه، مه‌ترسییه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه و دوور نيية ئه‌م بابه‌ته كێشه‌ی ئه‌منی، ئابووری و گۆڕانكاری دیمۆگرافیشي به‌دواوه بێت.
پارێزگای زیقار رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی بێ پێشینه‌ی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیش بێ به‌رهه‌م ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كانیش جه‌خت له به‌بیابانبوونی 70%ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، هاووڵاتییان و پسپۆران ئه‌و گۆڕانكاریه مه‌ترسیداره بۆ خراپی ئیداره‌دانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
مو‌سا ناسری، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، به‌بیابانبوون كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست كردووه، ئه‌و بهبیابانبوونهش به‌هۆی كه‌مئاوی و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی و له‌ناوچوونی درەختهكانی خورماوه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كۆچكردنی هاووڵاتییان.
محه‌مه‌د باقر، هاووڵاتی ڕایگەیاند، ڕۆژ به ڕۆژ دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، ئاو سوێر بووه و له‌ناو ڕاڕه‌وی ڕووباره‌كه‌دا پنگاوهتهوه، كاریگه‌ریی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانیشی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، ته‌نانه‌ت بۆ كشتوكاڵیش سوودی نه‌ماوه و زه‌وییه‌كانیش بێكهڵك بوونه.
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی به‌بیابانبوون و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له، پسپۆران هۆشداری له كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی و مرۆیی ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ركانی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی لادێكان به‌رو شار زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش فشاره‌كانی سه‌ر ژێرخانی خزمه‌تگوزاری و ئابووری له شاره‌كان زیاتر ده‌كات.
حه‌یده‌ر سه‌عدی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌بیابانبوون و وشكه‌ساڵی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار گوتی: دۆسییه‌ی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون به‌رپرسیارێتی حكوومه‌تی خۆجێیی و ناوه‌ندیشی زیاتر كردووه، دواتریش ئاماژه‌كانی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون زۆر زه‌نگی مه‌ترسیدار لێ ده‌ده‌ن، ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه ئاواره بوونه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه ژماره‌کە زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌و دۆسییه‌ش مه‌ترسی لێكه‌وته‌ی دیكه دروست ده‌كات و له‌وانه‌یه بپڕژێته سه‌ر دۆسییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌منی و دیمۆگرافیا و گۆڕانكاریی ئابووری، به‌وه‌ی كه زیقار پارێزگایه‌كی كشتوكاڵییه، كه‌چی ئێستا له به‌رهه‌مهێنه‌ری كشتووكاڵییهوه بووینه‌ته به‌كاربه‌ر.
به‌مدواییانه ڕێژه‌ی به‌بیابانبوون و كۆچی دانیشتوان له زیقار به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و بچووكبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی و ئاژه‌ڵ له‌و پارێزگایه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك له حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئەو پرسە به‌دی بكرێت.