شه‌رع لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا ڕاده‌سپێرێت

سه‌رۆك كۆماری سووریا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاده‌سپێرێت ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر كه پێشێلكارییان له شاری سوه‌یدا كردووه.
سێشه‌ممه، 15ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتوویه‌تی، ئه‌حمه‌د شه‌رع لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه و ڕێكار و ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرن كه له شاری سوه‌یدا پێشێلكارییان كردووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا به پێویستیشی زانیوه هه‌موو لایه‌ك ڕێگه له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی گشتی و سه‌ربازیدا بگرن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌رپرسیاریه‌تی ڕووداوه‌كانی پارێزگای سوه‌یدای خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیسرائیل. ده‌شڵێت، سووریا مافی خۆیه‌تی به هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی به‌رگریی له سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا گوتووشیه‌تی، پاراستنی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له‌ناویشیاندا درووزه‌كان ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه.
لە سێیەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە 116 کەس و 250 کەسیش بریندارە.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی دروزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەریهەڵداوە و هێشتاش کۆنترۆڵ نەکراوە. پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی دروزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.