سوپای ئیسرائیل: چەندین شوێنی سەربازیی سووریامان بۆمباران کرد

به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌روازه‌ی باره‌گای سوپای سووریایان له دیمه‌شق بۆمباران كردووه؛ ده‌شڵێت، له هێرش و بۆردومانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
چوارشه‌ممه، 16ـی ته‌ممووزی 2025، به‌رپرسێكی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای سوپاسالاری سووریا له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق و ده‌روازی باره‌گای سوپای ئه‌و وڵاته‌یان بۆمباران كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل گوتوویه‌تی، هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی سووریا له دیمه‌شق.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كانیان په‌یامێكی ڕوون و ڕاشكاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و له به‌ئامانجگرتنی شوێنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌كی جیاواز له سووریا.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سووریا ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرش و بۆمبارانه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی دیمه‌شق، كه‌سێك كوژراوه و 18ـی دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، كارێكی تێكده‌رانه‌یه و ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریی سووریا و له‌باربردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، سه‌قامگیری و ته‌ناهی ئه‌و وڵاته.
ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر هێڵن و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سووریا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێت. هاوكات نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا ده‌ربڕی.
له لای خۆیه‌وه جاسم محه‌ممه‌د بدێوی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر سووریا كردووه و ڕایگه‌یاندووه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی سووریا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و زیان به ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا (سانا) ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌رعا، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه چ شوێنێكی به ئامانج گرتووه.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، لە دوو کاتی جیاوازدا، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای سووریایان، لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆمباران کردووە. بە گوێرەی میدیاکانی سووریاش، لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک کەس کوژراو و بریندار بوون.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنەسەر سوپای سووریا تا هەموو هێزەکانیان لە پارێزگای سوەیدای باشووری وڵاتەکە دەکشێننەوە و گوتی: پێویستە ڕژێمی سووریا واز لە دروزەکان بهێنێت و دەستبەجێ هێزەکانی بکێشێنێتەوە. ئێمە دەستبەرداری درووزەکان نابین و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی چەکداماڵین کە پێشتر ڕاگەیەنراوە.
هاوکات ئیڤی دیڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختی کردەوە، بە وردی چاودێریی پێشهات و کردەوەکانی دژی هاووڵاتییانی درووز لە پارێزگای سوەیدا دەکەن و لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسانی سیاسیی وڵاتەکەیان، هێرش دەکەنە سەر پێگە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە سنووری ئەو پارێزگایە و خۆشیان بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، جگە لە هێرشکردنە سەر سەرۆکایەتیی ئەرکان، لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشمەممەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندان پێگەی دیکەی سوپای سووریایان لە دەوروبەری پارێزگای سوەیدا بۆمباران کردووە؛ ئەمەش پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە و ئەگەر کردەوە توندوتیژییەکانی لە دژی درووزەکان نەوەستێنێت، هێرشی زیاتریان دەکرێتە سەر.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەریهەڵداوە و هێشتاش کۆنترۆڵ نەکراوە.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی دروزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 300 کەس لە درووزەکان، بەدەوییەکان و هێزەکانی حکوومەتی سووریا کوژراون، کە بەشێکی زۆریان هاووڵاتیی ئاسایین.