کۆشکی سپی: پشتیوانی لە سووریا دهكهین

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمەریکا هێشتا پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت.
پێنجشەممە 17ـی تەمووزی 2025، کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: حکوومەتی سووریا ڕازی بوو هێزەکانی لەو ناوچانەی شەڕیان تێدا بەردەوام بوو بکشێنێتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوە دا، بەردەوام بە شێوەیەکی چالاکانی چاودێریی دۆخەکە دەکەین و لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانین.
کارۆلین لیڤیت، گوتیشی: ئەمەریکا هێشتا پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵداوە.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 300 کەس لە درووزەکان، بەدەوییەکان و هێزەکانی حکوومەتی سووریا کوژراون.