حه‌مزه مسته‌فا: ئاگربه‌ست له سوه‌یدا كراوه و به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ئاگربه‌ست له سوه‌یدا ڕابده‌گه‌یه‌نێت، ئاگربه‌ستی سوه‌یدا به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكارییه‌كان تێوه‌گلاون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
شه‌ممه، 19ـی ته‌ممووزی 2025، حه‌مزه مسته‌فا، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له سوه‌یدا كراوه و به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حه‌مزه مسته‌فا گوتیشی، حكوومه‌ت كار ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوه‌یدا. جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به دیالۆگ و له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ت نكوڵی له به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی نه‌كردووه له‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له سوه‌یدا ڕوویان داوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكارییه‌كان تێوه‌گلاون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ده‌شڵێت، حكوومه‌ت به‌رپرسیاره له پاراستنی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی.
حه‌مزه مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتی، حیكمه‌ت هیجری، یەکێک لە سێ سەرکردە ئایینییەکەی کۆمەڵگەی درووزەکانی سووریا له گوتاره‌كانیدا داوای ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ڕووداوه‌كان ده‌كرد.
شەممە، 19ـی تەممووز 2025، سەرۆکایەتیی حکوومەتی سووریا، ئاگربەستێکی 'دەستبەجێ و گشتگیر'ـی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان لەو پارێزگایەی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 940 کەس کوژران. هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکەدا بڵاو کراونەتەوە.