تورکیا ڕەتی دەکاتەوە درووزەکانی سووریای بە ئامانج گرتبێت

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نقه‌ره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ئامانجگرتنی درووزهكانی سووریا تێوه‌گلابێت.
شه‌ممه، 19ـی ته‌ممووزی 2025، ناوەندیی دژە زانیاریی ناڕاست لە سەرۆکایەتیی كۆماری تورکیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرت و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نقه‌ره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ئامانجگرتنی درووزهكانی سوه‌یدا له سووریا تێوه‌گلابێت.
ناوەندیی دژە زانیاریی ناڕاست لە سەرۆکایەتیی كۆماری تورکیا گوتوویه‌تی، هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌كۆ و په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا به مه‌به‌ست و به به‌رنامه بانگه‌شه و ده‌نگۆی له‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه توركیا به‌شداری له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی درووزه‌كان كردبێت.
ناوەندیی دژە زانیاریی ناڕاست لە سەرۆکایەتیی كۆماری تورکیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و پابه‌ندی به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پشتگیریی له یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی سووریا ده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی له نێوانیاندا بكات.
ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان درووزەکان و بەدەوییەکان ڕوویدا. بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوان بۆ 940 کەس بەرز بووەتەوە.
شەممە، 19ـی تەممووز 2025، سەرۆکایەتیی حکوومەتی سووریا، ئاگربەستێکی 'دەستبەجێ و گشتگیر'ـی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان لەو پارێزگایەی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 940 کەس کوژران. هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکەدا بڵاو کراونەتەوە.