پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، پەرلەمانی عێراق دانیشنێکی نایاسای ئەنجام  دەدات و نووسینگەی پەرلەمانی عێراقیش کارنامەی دانیشتەنەکەی بڵاو کردەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش لە بارەی هێرشە درۆینەکانی سەر هەرێمی کوردستانە.

یەکێکی دیکەی تەوەرەکان بریتییە لە ڕوودای ئاگرەکەی کوت، کە تێیدا نزیکەی 70 کەس گیانی لەدەستدا و بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆ بەڕیوە بچێت، کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

بەپێی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 باسی کرد، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەک دەستپێبکات، بەڵام کەمترین پەرلەمانتار لە ناو باڵەخانەی پەرلەماندان، بۆیە کۆبوونەوەکە ئەو کاتژمێرەی بۆی دیاری کراوە دوا دەکەوێت.

هەروەها لەبەر ئەوەی بڕگەی یەکەمی دانیشتنە نایاساییەکەی ئەمڕۆ، تایبەت بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەو ئاگرەی لە پارێزگای واست ڕووی داوە، ئەوا کۆبوونەوەکە دەکرێت، چونکە هەندێک پەرلەمانتارەکان بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت پارێزگاری دیالە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکەن.

لای خۆیەوە سەگڤان سندی، پەرلەمانتاری کورد لە عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتنەکە بڕگەی دووەمی لەسەر ئەو هێرشە درۆینانە دەبێت کە دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بێگومان گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت لە چ لایەنێک ئاراستەی کوردستانی دەکات.

هەروەها دەبێت هۆکاری ئەم هێرشە درۆینانە کە دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانە تێکی دەدەن چییە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment