یاسر فەرحان: لە ئاداری ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس لە کەناراوەکانی سووریا کوژراون

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرا کرد و گوتەبێژی لیژنەکەش گوتی: لە مانگی ئاداری ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 420 کەس کوژراون.
سێشەممە 22ـی تەممووزی 2025، یاسر فەرحان، گوتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناروەکانی سووریا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: لیژنەکەمان بە یاوەری خاوەن قوربانی و پیاوانی ئایینی سەردانی 33 شوێنی تاوانی کردووە لە کەناراوەکانی سووریا، هەروەها توانیمان 938 لێدوان لە شایەتحاڵەکان سەبارەت بە کوشتن، سزادان و ڕفاندن وەربگرین.
دەشڵێت: گوێمان لەکەسوکاری عەولییە قوربانییەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا گرت، هەروەها دانیشتنمان لەگەڵ 23 بەرپرسی پەیوەندیدار بەو دۆسیەوە کرد و لە ماوەی چوار مانگ کارکردن، لیژنەکەمان ژمارەیەک ڕاستی بۆ دەرکەوت.
گوتەبێژی لیژنەکە باسی لەوە کرد، لە شەشی مانگی ئاداری ئەمساڵ، پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد دەستیان بە پەلاماردانی هێزەکانی حکوومەتی سووریا کرد بە چەکی قورس و مامناوەند، تونیان 238 سەرباز و ئەفسەری حکوومەتی سووریا بکوژن لە حەما، تەرتوس و لازقیە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو، لیژنەکە ناوی 165 کەسی لە لایە، کە و تۆمەتبارن بەو تاوانانە و سەر بە رژێمی ئەسەدن، ئەوان سەرەتا شارەکانیان گەمارۆدا و هەوڵی دابڕینی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریایان لە وڵاتکە دا و، پێشوەختە پیلانیان بۆ هەموو شت داڕاشتبوو.
یاسر فەرحان، گوتی: پاشماوەکانی ئەسەد دەستیان بە جێبەجێکردنی پیلانەکەیان کرد، سەرەتا ماڵەکانیان پشکنی، دواتر دەستدرێژییان کردە سەر هاووڵاتییانی سڤیل، هەروەها لە 7ـی ئاداری ئەمساڵ ماڵی زۆرێک لە هاووڵاتییانیان سوتاند.
هاوکات گوتیشی: دوای کۆکردنەوەی زانیاری بۆمان دەرکەوت هەزار و 426 کەسی بە دەستی ئەو چەکدارانە کوژراون و ناوی کوژراوەکانمان لایە و زۆرینەیان سڤیلن.
دووشهممه، 21ـی تهممووزی 2025، لیژنەی لێكۆڵینهوه لە ڕووداوەکانی کەناراوهكانی سووریا ڕایگهیاند، سبهی سێشهممه، ئهنجامی ڕاپۆرتی كارهكانیان له بارهی ڕووداو و ئاڵۆزییهكانی كهناراوهكانی سووریا له دژی عهلهوییهكان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرا دهكهن.
لێژنەکە گوتووشیهتی، ڕۆژی 13ـی ئهم مانگه، ڕاپۆرتهكهیان ڕادهستی ئهحمهد شهرع، سهرۆك كۆماری سووریا كردووه.
لێژنهكه دهشڵێت، له ماوهی چوار مانگی ڕابردوودا سهردانی مهیدانییان بۆ چهندین ناوچهی ڕووداوهكان له كهناراوهكانی سووریا كردووه و چهندین شوێن و گۆڕی بهكۆمهڵیان دهستنیشان كردووه و دۆزیویانهتهوه و لهگهڵ سهدان كهسی ئهو ناوچانه چاوپێكهوتنیان كردووه كه ڕووداوهكانیان به وردی بۆ گێڕاونهتهوه.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتووس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.