عێراق.. نەبوونی کارەبا و بەرزی پلەکانی گەرما گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە

به‌هۆی نه‌بوونی به‌ربه‌ستی خۆپارێزی و ڕێنمایی ئاگاداركه‌ره‌وه و تیمی ڕزگاركردن له نزیك ڕووبار و پڕۆژه‌كانی ئاودێری له عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی كاره‌با و مه‌له‌وانگه‌ی حكوومی و ئه‌هلی له زۆرێك له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته، ڕۆژانه چه‌ندان حاڵه‌تی خنكان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان له ئه‌نجامی په‌نابردن بۆ مه‌له‌وانی له ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان تۆمار ده‌كرێن.
هاووڵاتییەکی پارێزگای سەلاحەددین بۆ کوردستان24 دەڵێت: ڕووداوی زۆر لێره ڕوویانداوە ، پێنج كه‌سی یه‌ك خێزان له‌ناو ئۆتۆمبیلیه‌كه‌یان لێره خنكاون، دواتر كه‌سێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له هه‌مان شوێن خنكا، ئه‌گه‌ر سیاجێك هه‌بوایه، ئه‌مه ڕووی نه‌ده‌دا. ئۆتۆمبێلی براكه‌شم لێره وه‌رگه‌ڕا، ئێره كراوه‌ته به‌ته‌مای خودای.
هاووڵاتيیەکی دیکە دەڵێت: داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كه پردێكی بچوك لێره بۆ پاراستنی منداڵه‌كانمان دروست بكات، ئه‌مه‌ش ساده‌ترین داواكاریه، له‌كاتێكدا ئێره جێگه‌ی متمانه نییه بۆ ئۆتۆمبیل، ئه‌ی چۆن منداڵه‌كانمان لێره بپەڕنه‌وه، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ین شه‌قامه‌كه‌شمان بۆ قیرتاو بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌و ڕێگه‌یه، داواكاری ئێمه ته‌نیا ئه‌و پرده و شه‌قامێكی ده مه‌ترییه و هیچی تر.
لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی دیکەش دەڵێت: به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما كه ده‌گاته نیوه‌ی پله‌ی كوڵان، ڕوو له ڕووباری ئیسحاقی ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت منداڵ و گه‌وره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بۆ خۆفێنك كردنه‌وه ڕوو له‌و ڕووباره ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته هۆكار بۆ خنكانی ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕوو له‌و ڕووباره ده‌كه‌ن و به‌باشیش مه‌له‌وانی نازانن.
هاووڵاتییەکی دیکەش گوتی: نه مه‌له‌وانگه‌ی حكوومی و نه ئه‌هلی هیچیان نییه، ڕوو له‌كوێ بكه‌ین؟ ها‌نا بۆ كێ ببه‌ین؟ پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و به‌رپرسانی ئه‌م پارێزگایه هیچیان بۆ ئێمه نه‌كردووه، بۆچی؟ واتا ناوچه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه وێران بووه؟
جگه له ڕووداوه‌كانی خنكان، كه ئاوه په‌نگخواردووه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌وانه‌ی ڕوویان تێ ده‌كه‌ن، له زۆرێك له ناوچه‌كانیش به‌هۆی پاشماوه‌ی كارگه و ئاوه‌ڕۆی زێرابه‌كان، ئاوه‌كان ژه‌هراوین و بوونه‌ته سه‌چاوه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی.