عومەر چەلیک: تێکدان و پارچەکردنی خاکی سووریا هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی پارتەکەی، گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەیەک لە درووزەکان پشتیوانی ئیسرائیلیان وەرگرتووە، بۆ تێکدانی سەقامگیری خاکی سووریا، بەڵام ئەوان نوێنەرایەتی هەموو درووزەکان ناکەن.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تەممووزی 2025، ڕایگەیاند: هەر هەوڵێکی ئیسرائیل بۆ تێکدان و پارچەکردنی سووریا هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئارامی وڵاتانی ناوچەکە، پێویستە تاوەکوو کۆتایی ڕێگری لە سەرەوەری و یەکپارچە خاکی سووریا بکەین، بەشێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە قەیرانی سووریا ململانێیەکی نیشتمانی و تائیفییە.

عومەر چەلیک گوتی: ئێمە دەزانین کە درووزەکان لە سووریا و لوبنان وەک عەرەب و تورکمان و کورد و عەلەوی و سوننە و شیعە لەگەڵ پاراستنی یەکڕیزی سووریان، سەرەڕای ئەمەش کۆمەڵێک لە درووزەکان پشتیوانی ئیسرائیلیان وەرگرتووە، بەڵام ناتوانرێت وەک نوێنەرایەتی هەموو درووزەکان سەیر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: ئیسرائیل نایەوێت وڵاتێکی سەقامگیر لە دەوری خۆی ببینێت، ئامانجی ئەوەیە سووریا دابەش بکات.

Fly Erbil Advertisment