كونسوڵی میسر: كوردستان24 له ئاستی كه‌ناڵه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندایه

كونسوڵی میسر لە هەولێر، له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، خۆشحاڵی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بوونی دامه‌زراوه‌ی پێشكه‌وتووی وه‌ك كوردستان24 له هه‌رێم نیشاندا.
چوارشەممە 23ـی تەممووزی 2025، مه‌حموود فارووق یوسف، کونسوڵی میسر لە هەولێر، لە میانی سەردانیکردنی بۆ دامەزراوەی کوردستان24 ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵ بووم بەو سەردانەم، ئەمە یەکەم جارمە دێمە ئەو شوێنە، زۆر خۆشحاڵ بووم بەو پێشکەوتنە باڵایەی کە لێرە بینیم، کە هاوتەرینی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانە.
کونسوڵی میسر لە هەولێر، دەڵێت: له ڕووی ته‌كنیك و كاركردنه‌وه کوردستان24، نه‌ك هه‌ر له ئاستی جیهانی عه‌ره‌بیدایه، به‌ڵكو توانیویه‌تی خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ببینێته‌وه، ئێمه له میسر ئه‌زموونێكی زۆر پێشكه‌وتوومان له بواری میدیا هه‌یه و سه‌ردانی زۆرێك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی وڵاته‌كه‌م و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیكه‌شم كردووه، هه‌روه‌ها خۆشم له بواری میدیا له ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تێكی به‌رچاوم كردووه و سه‌ردانی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شم كردووه.
هاوکات گوتیشی: له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له كوردستان24 بینیم زۆر خۆشحاڵی كردم و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازم، هیواداریشم له داهاتوودا كوردستان24 ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات و په‌خشێكی تایبه‌تی به زمانی عه‌ره‌بیش هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ستایله پێشكه‌وتووه، بتوانێت بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیشدا فراوان بكات و هه‌واڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆیان بگوازێته‌وه، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان‌م و نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م و ده‌بمه میوانی ئه‌و دامه‌زراوه پێشكه‌وتووانه.