فیدان: پێویستە بە زووترین کات هەسەدە لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەوێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەڵێت: پێویستە هەسەدە بە زووترین کات لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێکبکەویت. دەشڵێت: تورکیا بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك له سووریا ئاماده‌یه و بۆ 40 ساڵی دیكه چاوه‌ڕێ ناكات.
هەینی 25ـی تەممووزی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێكه‌وتنێکدا له‌گەڵ یه‌كێك له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، کە نابێت چەک لە سووریا لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بێت و لە دەستی لایەنەکانی دیکە دابێت.
هاکان فیدان هەروەها، گوتی: پێویستە هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا، بە زووترین کات بگاته رێككه‌وتن. هاوکات گوتیشی: توركیا بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك له سووریا ئاماده‌یه و بۆ 40 ساڵی دیكه چاوه‌ڕێ ناكات.
باسی لەوەش کرد، حکوومەتی سووریا ڕێگری لە نائارامییەکانی سوه‌یدا و شەڕی نێوان درووز و بەدەوییەکان دەکرد، بەڵام ئیسرائیل ڕێگەی نەدا هێزەکانی حکوومەت کاری خۆیان بکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە، کە نابێت هیچ وڵاتێک ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و یەکپارچەیی سووریا، ئەم پەیامەشیان بۆ ئیسرائیل ناردووە.