عەتوان عەتوانی بە پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردرا

عەتوان عەتوانی، پارێزگاری نوێی بەغدا
عەتوان عەتوانی، پارێزگاری نوێی بەغدا

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەست نیشان کرا.

یەکشەممە 27ـی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ بەغدا کۆبووەوە.

دوو کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری بەغدایان دەکرد، یەکێکیان عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، ئەوەی دیکەیان حەیدەر موحان بوو.

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، عەتوان عەتوانی، بە پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵبژێردرا.

ئەمە لە کاتێکداییە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: عەبدولمتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا خانەنیشین دەبێت، بۆیە بە زووترین کات، دەبێت پارێزگارێکی نوێ دیاریی بکرێت.

هاوکات ئەمە جاری دووەمە کە پارێزگاری بەغدا داوای خانەنیشینبوون بکات، پێشتر لە 3ـی تەمووزی 2025، داوای کردبوو، بۆ ماوەییەکی کاتیش حەیدەر موحان لە جێگەی دیاریی کرابوو.

 
Fly Erbil Advertisment