خامنەیی: ئەتۆمی و مافی مرۆڤ بیانوون، ئەمەریکا لە تواناکانی ئێران نیگەرانە

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆکاری سەرەکیی دژایەتیی کردنی ئێرانی لە لایەن زلهێزە جیهانییەکانەوە بە تایبەتی ئەمەریکا، بۆ دین و زانست و یەکێتیی ئێرانییەکان لە ژێر سێبەری قورئان و ئیسلامدا گەڕاندەوە.

سێشەممە، 29ـی تەممووز، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەبۆنەی چلەی فەرماندە و زانا کوژراوەکانی جەنگی 12 ڕۆژە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارێکدا، هەڵگیرساندنی جەنگەکەی بۆ دەرکەوتنی ئیرادە و تواناکانی ئێران و نیگەرانیی ئەمەریکا بەرانبەر بە پێشکەوتنە زانستییە هەمەجۆرەکانی ئێران، گەڕاندەوە،  

خامنەیی گوتی: گەلی ئێران، واز لە ڕێگەی بە‌‌هێزکردنی باوەر و پەرەپێدانی زانستە جۆراوجۆرەکان نا‌هێنێت و بە پێچەوانەی ویستی دوژمنان، ئێران دەگەیەنینە لوتکەی پێشکەوتن و شانازی.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتی: پاش جەنگی 12 ڕۆژە، وڵاتانی جیهان بەرانبەر بە هێز و تواناکانی ئێران و خۆڕاگریی گەلەکەی، سەرسام بوونە؛ ئەوان لە نزیکەوە هەستیان بە بەهێزیی ئێران کرد. گەلی ئێران وەک هەمیشە، توانی بەسەر قەیران و گرفتە سەربازی و ئەمنی و سیاسییەکاندا زاڵ ببێت و پلانی دوژمنان پووچەڵ بکاتەوە.

خامنەیی، لە کوتایی قسەکانیدا گوتی: هۆی سەرەکیی دژایەتیی کردنی ئێران لە لایەن زلهێزەکانەوە، بە تایبەتی ئەمەریکا، دەگەڕێتەوە بۆ پتەوی دین و زانست و یەکێتیی ئێرانییەکان لەسایەی قورئان و ئیسلامدا؛ بابەتی ئەتۆمی و پێتاندن و مافی مرۆڤ، کە ئەوان باسی دەکەن، بیانوون، ئەوان تەنیا لە توانا و هێزی ئێمە نیگەرانن.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment