تۆم باراک بۆ عه‌بدی: هه‌وڵه‌كانتان بۆ یه‌كگرتن له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رز ده‌نرخێنین

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه و تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ سوپای فه‌رمی سووریا به‌رز ده‌نرخێنن؛ هاوكات ده‌خوازێت دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتر به‌رده‌وام بن.
سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و ڕایگه‌یاند: "سەرکردایەتیی ئێوە و هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ یه‌كگرتن له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا به‌رز ده‌نرخێنین."
تۆم باراک هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سوپای فه‌رمی كۆڵه‌كه‌یه‌كه بۆ سه‌قامگیریی سووریا له‌ژێر دروشمی "یەک سوپا، یەک حکوومەت، یەک دەوڵەت."
نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا گوتووشیه‌تی، گفتوگۆی بونیاتنه‌ری نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده بۆ پته‌وكردنی ته‌كاموڵ و یه‌كێتیی سووریا به‌رز ده‌نرخێنن و خوازیارن گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له پێناو ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر به‌رده‌وام بن.
سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە پەیوەندیی بەردەوامدان. دووپاتشی کردەوە، هەسەدە لەگەڵ حکوومەتی سووریایە بۆ ئەوەی بەیەکەوە سوپایەک دروست بکەن.
مەزڵووم عەبدی، ڕەتی کردەوە تورکیا هیچ ڕۆڵێکی لە دانوستانی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا هەبێت. هه‌روه‌ها گوتی: سعوودیە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە لەم بارەوە ببینێت، وەک چۆن ڕۆڵی گرنگی لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بینی.
مەزڵووم عەبدی لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع گوتی، دیدارێکی باش بوو. ڕەتیشی کردەوە هیچ پێشنیازێکی پێ درابێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی سووریا.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپاتی کردەوە، هێزە کوردییەکان لەگەڵ هەسەدە یەکڕیز و یەکدەنگن. ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ دڵنیاییەکیان نییە هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا بکەن بەبێ گه‌رەنتییەکی دەستووری.
لە 10ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە حکوومەتی نوێی سووریا، لەوانەش دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و کێڵگەکانی نەوت و گاز، هەروەها ڕێککەوتنەکە یەکپارچەیی خاکی سووریای دووپات کردەوە و دابەشکردنیشی ڕەت کردەوە، لەو کاتەوە چەندین دانیشتن و دانوستاندن بەڕێوە چووە، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک لەم بارەوە نەهاتووەتە دی.