کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بووومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-7-2025ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم، هەرروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، 3 تا 5 پلە نزم دەبنەوە.
ڕوونیشی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، 31-7-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم. هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی