پیشه‌وه‌رانی لە زیقار گله‌یی له کەمی كاره‌بای پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن

پیشه‌وه‌رانی پارێزگای زیقار گله‌یی له دۆخی كاره‌بای پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن و دەڵێن؛ ڕۆژانه دوو كاتژمێر كاره‌با هه‌یه.
محه‌ممه‌د خه‌یات، به‌رگدوور بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هیچ كاره‌بامان نییه، خاوه‌ن مۆلیده‌ش تا بێزار نه‌بێت، كاره‌باكه داناگیرسێنێت، سه‌یری ئه‌م فێنككه‌ره‌وه بچووكه بكه، ئه‌وه به‌كارده‌هێنم، كاره‌با نییه بۆ ئه‌وه‌ی فێنككه‌ره‌وه به‌كار بهێنم، به‌كاره‌بای مۆلیده‌ش سپلیت داناگیرسێت.
حه‌سه‌ن عه‌لی، به‌رگدوور دەڵێت: سه‌باره‌ت به كاتی کارەبا، دوو كاتژمێر به دوو كاتژمێره، بۆیه ئێمه‌ش ناتوانین كار بكه‌ین و پابه‌ندی واده‌ی كڕیاره‌كانمان بین، هه‌ر به‌ڕاستی ئازار ده‌درێن، پله‌كانی گه‌رما له بازاڕیش زۆر به‌رزن، وه‌ك گوتم دوو کاتژمێر به دوو كاتژمێره، بۆیه فریای كاره‌كه‌مان ناكه‌وین، مۆلیده‌ش هیچ سوودێكی نییه.
لەلایەکی دیکەوە نور ناسری، چاودێری سیاسی بۆ کوردستان24 گوتی: ڕۆژانه دوو كاتژمێر به دوو كاتژمێر كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وام، هاووڵاتییانی زیقار ڕۆژانه ته‌نیا یه‌ك كاتژمیر و نیو كاره‌بایان هه‌یه، هۆكاری ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵی ئیداری و داراییه له وه‌زاره‌تی كاره‌با و هه‌روه‌ها دژایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و وهزیرهكهیهتی بۆ پارێزگای زیقار، كه به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارێك وه‌زیر دژایه‌تی زیقار ده‌كات، دووریش نییه خۆپیشاندانی فراوان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وزه‌ی گه‌رمی له پارێزگای زیقار ئه‌نجام بدرێت.
قه‌یرانی كاره‌با دیارترین كێشه‌ی خه‌ڵكی عێراقه، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له وه‌رزی هاوین، پچڕانی كاره‌باش زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی بێزار كردووه و بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی فراوانی شه‌قام.