حه‌ماس وەڵامی ویتکۆف دەداتەوە

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له باره‌ی چه‌كدانانه‌وه وه‌ڵامی نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌داته‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بۆ چه‌كدادان به مه‌رج داده‌نێت.
شەممە، 2ـی ئابی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له وه‌ڵامی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه گوتبووی، بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌یه چه‌ك دابنێت، ڕایگه‌یاند، هه‌رگیز چه‌ك دانانێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین دانه‌مه‌زرێت و قودس پایته‌خته‌كه‌ی نه‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، به‌رگری و چه‌ك، دوو ده‌ستكه‌وت و به‌های نیشتمانی و یاسایین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاریی، بۆیه ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه نیشتمانی و یاسایییه ببن.
شەممە، 02ـی ئابی 2025، ستیڤ ویتکۆف لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، لەگەڵ کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماس، کۆبووەوە و باسیان لە گەڕاندنەوەی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کرد.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە داوە، ستیڤ ویتکۆڤ بەڵێنی داوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل، هەموو هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان دەدەن و ڕاشیگەیاندووە "هیچ سەرکەوتنێک لە شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس بەدی نایەت، ئەگەر هەموو بارمتەکان نەگەڕێنرێنەوە نێو کەسوکارەکانیان."
میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوەش کردووە، ویتکۆڤ بە کەسوکاری بارمتەکانی ڕاگەیاندووە "حەماس تاوەکوو ئێستا ڕێگر بووە لە بەردەم ڕێککەوتنی گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان." باسی لەوەش کردووە "حەماس ڕەزامەندیی خۆی نیشانداوە چەک لە غەززە دابنێت" بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر باس بکات.