ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ بڕیاری فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دا

ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی داوه و تاوه‌كوو ته‌واوی غه‌ززه داگیر نه‌كات، واز ناهێنێت.
دووشه‌ممه، 4ـی ئابی 2025، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی داوه و تاوه‌كوو ته‌واوی غه‌ززه داگیر نه‌كات، شه‌ڕ له دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕانه‌گرێت.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی گوتووشیه‌تی، سیسته‌می ته‌ناهی ئیسرائیل له‌و شوێن و ناوچانه‌ی غه‌ززه كه بارمته‌كانی تێدایه، ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه.
هاوكات كه‌ناڵی 14ـی ئیسرائیلی و كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی باسیان له‌وه كردووه، "كابینت"، ده‌توانێت بڕیار له باره‌ی داگیركردنی ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه بدات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاندبوو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ له غه‌ززه و له‌م باره‌وه ڕێنماییه‌كان به سوپا ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سێ ئامانج: شكستپێهێنانی حه‌ماس، ئازادكردنی بارمته‌كان و ڕێگریكردن له‌وه‌ی غه‌ززه جارێكی دیكه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه، به‌دیبهێنن.
به‌گشتی میدیاکانی ئیسرائیل لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کردووه، ناتانیاهۆ سوپاسالاری وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر ناڕازی بێت و نەتوانێت پلانی داگیرکردنی غەززە ئەنجام بدات، دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.