موحسین مەندەلاوی بۆ مه‌شهه‌دانی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو یاسایی بوو

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له باره‌ی مشتومڕه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مان وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، دانیشتنه‌كه ته‌واو یاسایی بووه.
چوارشه‌ممه، 6ـی ئابی 2025، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له باره‌ی مشتومڕه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مان، وه‌ڵامی مەحموود مەشهەدانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، به پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (35/یه‌كه‌م/أ)ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كان یان نه‌توانینی به هه‌ر هۆكارێك، ده‌توانێت و ڕێگه‌پێدراوه دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه ببات.
موحسین مەندەلاوی گوتوویه‌تی، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهشتووه و مادده‌ی 24ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی پێشێل كردووه، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دانیشتنەکە بۆ زیاتر لە سێ کاتژمێر دواکەوتووە و به له‌به‌رچاوگرتنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌كانی 23 و 24ـی په‌یڕه‌و و ته‌واوبوونی ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه و به ئاماده‌بوونی 169 په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه ته‌واو یاسایی بووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و ئه‌و بڕیارانه‌ی تێدا ده‌رچوونه، دروستن.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بڕیاری دروست یان نادروستی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادگایه بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەی (11/ سێیه‌م)ـی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن، کە تێیدا هاتووە "دانیشتنەکان بە کۆدەنگی یان ڕێککەوتنی نێوان سەرۆک و یەکێک لە دوو جێگرەکە دوادەخرێن."
سێشەممە 5ـی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک تەوەر کۆبووەوە، بەڵام لەسەر زیادکردنی تەوەر بۆ کۆبوونەوەکە، گرژی و ئاڵۆزی ڕووی دا.
کوردستان24 بڵاوی كردبووه‌وه، لەسەر دەنگدان بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی و کۆکردنەوەی واژۆ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی کێشە لە نێوان سووننەکان دروست بوو.
کوردستان24 زانیبووی، تەنانەت کێشە لە نێوان مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکەی دوێنێ سێشه‌ممه دروست بوو.
پەرلەمانتارانی شیعە زیاتر لە 120 واژۆیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە کارنامەی دانیشتنەوە، بەڵام لەگەڵ سوننەکان بووە بە کێشەیان و دوو پەرلەمانتار بە بۆکس لە یەکدییان دا.
لە لایەکی دیکەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا بوو، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژه‌ی یاسایی، کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.