ناتانیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی غه‌ززه ده‌كات و حه‌ماسیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی غه‌ززه ده‌كات؛ ده‌شڵێت، دوای كۆنترۆڵكردنی، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه ڕاده‌ستی هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی پێداگری خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌رتی غه‌ززه دووپات كرده‌وه. گوتووشیه‌تی، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، ، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه به هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سپێرن.
بنیامین ناتانیاهۆ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، نیازیان وایه كۆنترۆڵی زنجیره‌ی بیابانی بكه‌ن كه درێژییه‌كه‌ی 42 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ده‌شڵێت، مه‌به‌ستیانه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی به درێژایی ئه‌و 42 دروست بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، پلانه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ فراوانكردنی هێرشه داگیركارییه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بارمته‌كان ببێت و خۆیان و خێزانه‌كانیان بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی باسی له‌وه‌ش كردووه، لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆ جۆرێكه له كوده‌تا به‌سه‌ر ڕێڕه‌و و ئاراسته‌ی دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه.