سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ماددی له ڕیزه‌كانی ده‌رده‌كات

هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێك له باره‌ی سه‌ربازه ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان ده‌رده‌كات و دوو بژارده‌یان ده‌خاته به‌رده‌م، كه یه‌كێكیان دهركردنیانه له ڕیزه‌كانی سوپا به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ماددی.
ئاژانسی ڕۆیته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسراوێكی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكای ده‌ست كه‌وتووه كه له 4ـی ئه‌م مانگه ده‌رچوو و تێیدا بڕیار دراوه، خانەنشینی پێشوەختە ئه‌و سه‌ربازه ڕهگهزگۆڕاوانه ناگرێته‌وه كه ماوه‌ی خزمه‌تیان 15 بۆ 18 ساڵه و ناچاریان ده‌كات، به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ماددی ڕیزه‌كانی سوپا بهجێبهێڵن.
له نووسراوه‌كه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ئه‌و سه‌ربازه ڕهگهزگۆڕاوانه بۆیان هه‌یه پێشوه‌خته و به‌بێ هیچ زۆرلێكردن و ناچاركردنێك، ئه‌ركه‌كانیان بهجێبهێڵن و ده‌ست هه‌ڵبگرن، ئه‌گه‌رنا ناچار ده‌كرێن، به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ماددی ڕیزه‌كانی سوپا بهجێبهێڵن.
هاوكات شانوون مێنته‌ر، سه‌رپه‌رشتیار له ناوه‌ندیی نیشتمانیی بۆ مافه‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازان گوتوویه‌تی، بڕیاره‌كه وێرانكه‌ره و ناپاكییه به‌رانبه‌ر پابه‌ندییه‌كانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژۆی له‌سه‌ر فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تیی كرد كه تێیدا ڕێگه‌ی به ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان نه‌دابوو ئه‌ركی سه‌ربازی له سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێنن.
ترەمپ جه‌ختی كردبووه‌وه، ئامانج له واژۆكردنی فه‌رمانه‌كه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه. هه‌روه‌ها له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس گوتبووی، سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته، بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له ڕیزه‌كانی سوپادا.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له گوته‌یه‌كدا له میانی چالاكییه‌كدا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی له 20ـی كانوونی دووه‌می 2025ـدا، ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌ربازانی سوپا و قوتابییانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ڕه‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، ده‌یه‌وێت "گۆڕینی شێتانه‌ی ڕه‌گه‌ز" له ئه‌مه‌ریكا ڕابگرێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، پیاوان له وه‌رزشی ئافره‌تان دوور بخاته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گوزارشت له دوور ڕه‌گه‌زی "نێر و مێ" ده‌كات.