ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 61330 كه‌س

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه.
هه‌ینی، 8ـی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه گه‌یشتووه‌ته 61 هه‌زار و 330 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین گوتووشیه‌تی، هاوكات له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، 152 و 359 هاووڵاتی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه بریندار بوونه.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 72 هاووڵاتی غه‌ززه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژراون و 314ـی دیكه‌ش بریندار بوونه.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی پێداگری خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌رتی غه‌ززه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتبووی، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی غه‌ززه، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه به هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سپێرن.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندبوو، پلانه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ فراوانكردنی هێرشه داگیركارییه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بارمته‌كان ببێت و خۆیان و خێزانه‌كانیان بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی باسی له‌وه‌ش كردبوو، لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆ جۆرێكه له كوده‌تا به‌سه‌ر ڕێڕه‌و و ئاراسته‌ی دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پێشنیازی بنیامین ناتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.