شارەزایانی ئەمنی هۆشداری لە دووبارەکردنەوەی ئه‌زموونی چه‌كداماڵینی حزبوڵڵای لوبنانی له عێراق دەدەن

چه‌كداماڵینی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق، له دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی لوبنان بۆ چه‌كداماڵینی حزبوڵڵا كاردانه‌وه‌ی دژ به‌یه‌كی لێ کەوتووەتەوە. چاودێران پێیانوایه، حه‌شد وه‌كوو حزبوڵڵای لوبنانی نییه و ده‌ستبردن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چهكەکەی، دەبێتە هۆی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان گرووپەکانی حەشد و حكوومه‌تدا.
بڕیاری ئەم دواییەی حکوومەتی لوبنان بۆ کۆتاییهێنان بە دیارده‌ی چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، بە چەکەکانی حزبوڵڵاشەوە، کاردانەوەی ناوخۆیی و ناوچەیی لێ کەوتەوە.
ئەم پێشهاتانە مشتومڕەکانی عێراقی لەسەر ئەگەری دووبارەکردنەوەی بژارده‌ی لوبنانی لە بەغدا ورووژاندووه. ئەمە لە کاتێکدایە، داواکاری نوێ بۆ سنووردارکردنی کۆنترۆڵکردنی چەک بۆ دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی گرووپه چەکدارەکانی دەرەوەی دامەزراوەی سەربازی هەیە؛ بەڵام شارەزایانی ئەمنی و یاسایی عێراق پێیان وایە ئاڵۆزییەکانی واقیعی سیاسیی عێراق و کاریگەرییە ناوچەییە هه‌مه‌جۆره‌كان ڕێگە بە هەنگاوێکی لەو شێوەیە نادەن.
سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی لوبنان له عێراق، محەممەد جومعه، پسپۆڕی یاسایی ده‌ڵێت: یاسای چەک و یاسای سزادان، بە ڕوونی هەڵگرتن یان بەکارهێنانی هەر چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە تاوان دەزانن. ئاماژەی بەوەش کرد، بوونی هەر چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نایاساییە، جا مۆڵەتی هەبێت یان نه‌ی بێت. بۆیه بەکارهێنانی چەک بەبێ ڕێنمایی یان فەرمانی دەوڵەت، دەسەڵاتی تەواو بە دەوڵەت ده‌دات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاته‌كانی.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شاره‌زای ئه‌منی، پێی وایه "ده‌كرێت هه‌مان نموونه‌ی لوبنان له عێراق دووباره ببێته‌وه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێگری له‌م هه‌وڵه دەکات."
به گوته‌ی شه‌ریفی "حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه و نابێت بڕیارێك بدات پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزانه و خواستی ئێران بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا گرووپه چه‌كداره‌كان چه‌ك وه‌ك ناسنامه و بوونی سیاسی خۆیان ده‌بینن، بۆیه زه‌حمه‌ته سیناریۆی حزبوڵڵای لوبنانی له عێراق دووباره ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵی حكوومه‌ت بۆ چه‌كداماڵینی گرووپه‌كان ده‌بێته هۆی هەڵگیرسانی شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرێت، ئه‌مەریكا و ئیسرائیل سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی باش نابێت بۆ عێراق."