حه‌موود حه‌ناوی: ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق بێبه‌ڵێن و په‌یمانشكێنن

یه‌كێك له شێخه‌كانی درووز له سوه‌یدا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق و ده‌ڵێت، بێبه‌ڵێن و په‌یمانشكێنن.
شەممە، 9ـی ئابی 2025، حه‌موود حه‌ناوی، یه‌كێك له شێخه یه‌كتاپه‌رسته‌كانی درووز له سوه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، پارێزگاكه‌یان ملكه‌چی ئاره‌زووه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ریان خستووه‌ته سه‌ریان.
حه‌موود حه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق به بێبه‌ڵێن و په‌یمانشكێنن ناو ده‌بات. هاوكات داوای له وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبگرن و فشار بخه‌نه سه‌ر دیمه‌شق گه‌مارۆی سه‌ر پارێزگاكه‌یان هه‌ڵبگرێت و ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كان به‌بێ هیچ كۆتوبه‌ندێك بكاته‌وه.
حه‌ناوی هه‌روه‌ها داوایشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ی له "تاوانه‌كان" تێوه‌گلاون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا.
دووشه‌ممه، 21ـی ته‌ممووزی 2025، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوه‌یدا لە باشووری سووریا بۆ هەزار و 265 کەس بەرز بووەتەوە.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.