ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەواڵی دیداری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە.
یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، "چەند ڕوژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت هەواڵی سەردانی سەرۆک وەزیرانیان بۆ ئەمەریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڵاوکردۆتەوە کە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە".
فەرمانگەکە هیوادارە، ڕاگەیاندنەکان پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن، نەک ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت.