دوو كوڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق له ڕووداوێكی هاتوچۆدا مردن

پۆلیسی دیوانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له ڕێگه‌ی نێوان عه‌فه‌ك و ئال بهدیردا، پێنج كه‌س مردوون، كه دووانیان كوڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقن.
سێشه‌ممه، 12ـی ئابی 2025، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیوانییه ڕاگه‌یاند، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له ڕێگه‌ی نێوان عه‌فه‌ك و ئال بهدیردا، پێنج كه‌س مردوون، كه دووانیان كوڕی كه‌ریم علێوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقن.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیوانییه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێلی كوڕه‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بووه كه پێنج كه‌س بوونه و هه‌ر پێنجیان گیانیان له ده‌ست داوه. گوتووشیه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی تایه‌كه ته‌قیوه، خۆیان به كۆسته‌رێك كێشاوه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیوانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، جگه له پێنج كه‌سه‌كه كه مردوون، 16ـی كه‌سی دیكه بریندار بوونه.