سه‌میر حه‌لیله: بۆ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه پێویستیم به ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه

بازرگانێكی فه‌ڵه‌ستینی كه پێشنیازكراوه كه‌رتی غه‌ززه به شێوه‌ی كاتیی به‌ڕێوه ببات، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌ركه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و لایه‌نه ڕێگه‌پێدراوه‌كان ڕازی بن.
سێشه‌ممه، 12ـی ئابی 2025، سه‌میر حه‌لیله، بازرگانیی فه‌ڵه‌ستینی، كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه پێشنیاز كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه، هه‌ڵوێستی خۆی له‌م باره‌وه ڕاگه‌یاند و گوتی، بۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌ركه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و لایه‌نه ڕێگه‌پێدراوه‌كان ڕازی بن.
سه‌میر حه‌لیله گوتیشی، له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین و لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه گفتوگۆی چڕی كردووه، ئه‌مه‌ش ئاساییه، چونكه وه‌ك گوتوویه‌تی "كوڕی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینییه."
حه‌لیله باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌ززه له‌م كۆمه‌ڵكوژییه ڕزگار بكه‌ن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كاندیدكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی و هاوكات ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردن بووه.
سێشه‌ممه، 12ـی ئابی 2025، به‌در عه‌بدولعاتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی و قه‌ته‌ر ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامن.
به‌در عه‌بدولعاتی گوتووشیه‌تی، ئاسۆیه‌كی سیاسیی هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه یه‌كێتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ته‌كه له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 15 كه‌سی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه شه‌ش مانگه، كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هاوكات له‌م نێوه‌نده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ندامیه‌تی نێوان غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌كرێته‌وه.
عه‌بدولعاتی باسی له‌وه‌ش كردووه، لێكگه‌یشتنێك هه‌یه له‌باره‌ی داڕشته‌یه‌كی قۆناغی ڕاگوزه‌ری كاتیی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی. ده‌شڵێت، مه‌به‌ستیانه ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه زیندوو بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه هه‌ندێك له بارمته و هه‌ندێك له زیندانییانی فه‌ڵه‌ستینی و گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان به‌بێ هیچ كۆتوبه‌ندێك بۆ غه‌ززه له‌خۆ بگرێت.