توركیا و سووریا یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان له‌باره‌ی مه‌شق و ڕاوێژی سه‌ربازیی واژۆ کرد

وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا و سووریا یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له‌باره‌ی مه‌شق و ڕاوێژی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ ده‌كه‌ن؛ هاوكات هه‌ردوولا تاوتوێی پرسه‌كانی به‌رگری و ته‌ناهی ده‌كه‌ن.
چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، مه‌رهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا له سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و حوسێن سه‌لامه، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته بۆ توركیا، چاویان به یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا كه‌وتووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان له‌باره‌ی مه‌شق و ڕاوێژی هاوبه‌شیی سه‌ربازی واژۆ كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا گوتووشیه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه به‌رگری و ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌رێمییان كردووه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سووریا (سانا) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لێكگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌كه، بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا و پێشخستنی دامه‌زراوه‌كانی و په‌یكه‌ره‌كه‌یه‌تی.
چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، شاندێکی باڵای سووریا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتنە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. شاندەکە پێکهاتبوو لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و و حوسێن سەلامه، سەرۆکی هەواڵگری، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە پرسە سیاسی و ئەمنییەکان کۆبوونەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سووریەکەی گوتی: لە تەواوی کۆبوونەوەکاندا سووریا وەڵامی ئەرێنیمان دەداتەوە، ئێمەش سوپاسیان دەکەین و ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ باشترکردنی دۆخەکە دەیکەین و پشتیوانیان دەکەین.