نایجیریا.. 27 موسڵمان له كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتێك كوژران

به‌رپرسانی نایجیریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك موسڵمانانی ویلایه‌تێكی باكووری ئه‌و وڵاته له مزگه‌وت كۆبووبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌كوژن.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێكی گوندی مالۆمفاشی له ویلایه‌تی كاتسینا له باكووری ئه‌و وڵاته و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له نوێژخوێنان كردووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ڕووداوه‌كه نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه، نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه كۆمه‌ڵكوژ كراون.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا ئاماژه‌یان به قوربانییه‌كان كردووه و ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا 27 موسڵمان كوژراون و ده‌یانیش بریندار بوونه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كانیش له ئارادایه.