په‌یامنێری كوردستان24: هێزێكی زۆری یه‌كێتی به تانك و زرێپۆشه‌وه به‌ره‌و لاله‌زار جووڵه‌ی كردووه

په‌یامنێرێكی كوردستان24 له سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له دوای نیوه‌شه‌وه‌وه، هێزێكی زۆری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تانك و زرێپۆشه‌وه له‌ناو شاره‌كه بڵاوه‌یان كردووه و به‌ره‌و هۆتێل لاله‌زار له سه‌رچنار جووڵه‌یان كردووه؛ ده‌شڵێت، تا دێت هێزی زیاتر به‌ره‌و لاله‌زار ده‌چێت.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتی، هێزێكی زۆری یه‌كێتی به تانك و زرێپۆشه‌وه له دوای نیوه‌شه‌وه‌وه، له‌ناو سلێمانی بڵاوه‌یان كردووه و به پێی زانیارییه‌كانیش به‌ره‌و لاله‌زار جووڵه‌یان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی، كه به فه‌رمانی دادوه‌ری ئاسایشی سلێمانی داوای ده‌ستگیركردنی كراوه.
ئارام به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی چۆلبوونی شه‌قام و بازاڕه‌كانی سلێمانی، ڕێگای جووڵه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ره‌و لاله‌زار كراوه‌تر بوو. گوتیشی، كاره‌بای لاله‌زار و ده‌وروبه‌ری كوژاوه‌ته‌وه و دیار نییه بۆچی كوژاوه‌ته‌وه و كێ كوژاندوویه‌تییه‌وه.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، میدیای نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر زاری عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لاهور جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دیكه"، ده‌رچووه.
عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح گوتبووشی، دوای ده‌رچوونی، فه‌رمانه‌كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندامانی به‌رزه‌فتی دادوه‌ریی دابه‌ش كراوه.
عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، فه‌رمانه‌كه پابه‌ندبوونی تێدایه و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ناویان تێدا هاتووه، ده‌ستگیر بكرێن. گوتیشی، وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاماده‌كارییان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها دادوه‌ر سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی كه هاوكات گوته‌بێژی دادگاكه‌شه به هه‌مان شێوه به كوردستان24 و به میدیای نزیك له یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تباریكی دیكه" له لایه‌ن دادگای ئاسایشی سلێمانی ده‌رچووه، بڕیاره‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو بووه.
جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی گوتیشی، مادده‌ی 56 باس له بوونی ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگیی تاوانكاریی و هه‌ر كارێكی دیكه ده‌كات كه زیان به ئاسایش و ئارامی بگه‌یه‌نێت.