پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەید کاکە

سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی سەید کاکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی خوا لێ خۆشبێت کرد و گوتی: خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێكۆشەری گەلەكەمان كاك (سەید كاكە)ـمان پێ گەییشت".
لە پەیامەکەدا هاتووە، سەید كاكە پێشمەرگە و نیشتیمانپەروەری ماندونەناس و ئەندامی پێشووی پارلەمان و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی و هەڵگری مەدالیای بارزانی، یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و شۆڕشگێڕەكانی كوردستان كە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان تەرخان كرد، ڕۆڵ و ئەركی خۆی لە هەموو قۆناغەكاندا بە دڵسۆزانە و شایستەیی گێڕاوە.
هاوکات سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی سەید كاكە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەشڵێت: لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی سەید كاكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
ئەمڕۆ، سەید کاکە پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامەی سەید کاکە
کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به (سەید کاکە) لە ساڵی 1932 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا گۆرانی هۆزانڤان فێری خوێنده‌واری بووه، لە ساڵی 1953 به‌شداریی راپه‌ڕینی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر دژ به ده‌ره‌به‌گه‌كانی كردووه.
سەید کاکە، له 6ـی ئه‌یلوولی 1961 به مه‌به‌ستی پێشگرتنی كاروانی پۆلیسی عێراق كه له شاری كه‌ركووكه‌وه ده‌هاتنه شاری هه‌ولێر بۆ شكاندنی مانگرتنی شاری هه‌ولێر به‌شداری له مانگرتنی شێراوهدا كردووه كه داوای مافه نهتهوایهتییهكانی كورد له حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كرد، ساڵی 1975 له دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له شانشینی ئێران كردووه، هەر لەو ساڵەدا له شارۆچكه‌ی ماهان سه‌ر به پارێزگای كرمانی ئێران نێشهجێ كراوه، هەمان ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی به خێزانه‌وه بۆ شاری ڕومادی له ڕۆژئاوای عێراق دوورخراوه‌ته‌وه.
له 30ـی كانوونی دووه‌می 2005 پاڵێوراوی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان به ژماره 162٢ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، له 4 حوزه‌یرانی 2005ـدا له خولی دووه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه، پەرتوکێکی بە ناوی (بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ 2000) نووسیوە.